Psalms 12

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شێوەی شیمینیت
دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏
. زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە،
چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە.
2هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن،
بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن.

3یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت،
هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن،
4ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین،
بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین.
کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟»

5یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران و
ناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم،
ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.»
6وتەکانی یەزدان وتەی پاکن،
وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت،
حەوت جار پاڵێوراوە.

7ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت و
هەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت.
8بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن،
کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن.
Copyright information for CkbKSS